PM:02:18:26/09/2024
23968 جار خوێندراوەتەوە
بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان، نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم دابەزینی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بە ١٥١ هەزار و ٤٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم، ١٠٠ دۆلار بە ١٥١ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوە کرا، لە ئێستاشدا نرخەکەی کەمێک دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و ١٠٠ دۆلار بە ١٥١ هەزار و ٤٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوکات، بانکی ناوەندیی عێراق لە سەکۆی خستنەڕووی
دراوەکانەوە بڵاوی کردەوە، بۆ ئەمڕۆ ٢٥١ ملیۆن و ٤٥٨ هەزار و ٥٢٤ دۆلاری بە گەشتیاران
و بازرگانان فرۆشتووە.
ئاماژە بەوەش کراوە، لەو بڕە، ٢٤١ ملیۆن و ٥٨
هەزار و ٥٢٤ دۆلاری بە شێوەی حەواڵە و ١٠ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دۆلاری بە شێوەی کاش
بووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، سەرەڕای دابەزینەکەی
ئەمڕۆی، بەڵام بەراورد بە هەفتەی رابردوو نرخی دۆلار رووی لە بەرزبوونەوە کردووە،
بەوپێیەی لە کۆتایی هەفتەی رابردوودا و لە بازاڕەکانی هەرێم، ١٠٠ دۆلار بە کەمتر لە
١٥٠ هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرا.