سەردێڕ:

ئەمریکا: بە بەهای ٣٧٥ ملیۆن دۆلار هاوکاریی سەربازی پێشکەش بە ئۆکرانیا دەکەین

AM:11:46:26/09/2024

988 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، بڕیاریان داوە بە بەهای ٣٧٥ ملیۆن دۆلار هاوکاریی سەربازی پێشکەش بە ئۆکرانیا بکەن.


ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو هاوکارییانە تەقەمەنی بۆ مووشەک هەڵگرەکانی هایمارس و بۆمبی کلاستەر و ئۆتۆمبێلی تاکتیکی سووک لەخۆ دەگرێت و بەم نزیکانە رەوانەی ئۆکرانیا دەکرێن.

باسی لەوەش کرد، ئەمریکا پابەندە بە پشتیوانیکردن و بەرگریکردن لە ئۆکرانیا لە بەرامبەر هێرشەکانی روسیا.

لای خۆشیەوە، ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی روسیا رایگەیاند، روسیا مافی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی دەبێت، ئەگەر بەهەر چەکێکی وەک بۆمب و مووشەک بە تایبەت بۆمبی کلاستەر هێرشی بکرێتە سەر.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی ئۆکرانیاوە لە شوباتی ٢٠٢٢ تا ئێستا، ئەمریکا بە بەهای زیاتر لە ١٧٥ ملیار دۆلار هاوکاریی سەربازی و ئابووری پێشکەش بە ئۆکرانیا کردووە.













گەلەری