چاوگێک لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی حکومەتی کاربەڕێکەر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران، پارتی و یەکێتی لەسەر دواخستنی زیاتری مووچە رێک کەوتوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە، چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران پارتی و یەکێتی کۆک بوون لەسەر ئەوەی دابەشکردنی مووچە زیاتر دوا بخرێت.
ئاماژەی بەوەش
کرد، رەنگە هەفتەی داهاتوو بڕیاری کۆتایی لەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشتی
مووچەخۆرانی هەرێم بدرێت.
لە مانگی دە
نزیک دەبینەوە و هێشتا مووچەی مانگی هەشت دابەش نەکراوە، ئەوەش سەرەڕای ئەوەی بەغدا
زیاتر لە ترلیۆنێک دیناری بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم خەرج کردووە.
بە گوێرەی
زانیارییەکان، بە بڕیاری مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانیی جێگری، دەست بەسەر پارەکەی
بەغدادا گیراوە و نادرێت بە مووچه.