PM:07:22:25/09/2024
1744 جار خوێندراوەتەوە
لەبارەی پرسی بودجە و مووچە و نەوت و دەروازە سنوورییەکان شاندێکی لیژنەی دارایی عێراق لە هەولێرە و سەرۆکی لیژنەکەش دەڵێت، لەبارەی جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای بودجە و پرسی نەوت و مووچە و دەروازە سنورییەکان گفتوگۆیان کردووە.
عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی کاربەڕێکەر باسیان لە پرسی بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و دەستکردنەوە بە هەناردەی نەوت و باج و گومرکی دەروازە سنوورییەکان و چەند پرسێکی دیکەی دارایی کردووە.
باسی لەوەش
کردووە، بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری کێشەکانی نێوان هەولێر و
بەغدا و حکومەتی عێراق خواستێکی جدی و راستی هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە.
ئەوە لەکاتێکدایە،
سەرەتای ئەم مانگە ئەنجومەنی وزاری عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد و پرسی سەرەکیان
داهاتی ناوخۆ بوو، بەڵام پرسەکە بە هەڵواسراوی ماوەتەوە و تاوەکو ئێستا هەرێم و بەغدا
نەگەیشتوونەتە رێککەوتن لەسەری.