سەردێڕ:

وڵاتێک بۆئەوەی ژێرئاو نەکەوێت داوای بەهاناوەچوون دەکات

سەرۆک وەزیرانی توڤالو
PM:06:32:25/09/2024

3524 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی توڤالو داوا دەکات هاوکاری وڵاتەکەیان بکرێت بۆئەوەی لە مەترسی ژێرئاوکەوتن دووربکەونەوە.


فلات تیۆ سەرۆک وەزیرانی توڤالو رایگەیاند، داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات دانبنێن بە سنوورە ئاوییەکانیان و دەوڵەتەکەیاندا.

توڤالو وڵاتێکی دوورگەییە لە زەریای هێمن و ژمارەی دانیشتووانەکەی گەیشتووەتە ١١ هەزار کەس. بەپێی پێشبینییەکانی ئاژانسی ناسا وڵاتەکە تاوەکو ساڵی ٢٠٥٠ لە ٦٠٪ ناوچەی نیشتەجێبوونی لەدەستدەدات و ژێر ئاو دەکەوێت.

بەهۆی سوێربوونی ئاوی زەریاکانەوە، توڤالو پشت بە کۆکردنەوەی ئاوی باران دەبەستێت بۆ کاروباری رۆژانەی هاوڵاتییەکانی و کشتوکاڵکردن لە ناوچەکەیدا.

رووبەری توڤالو ٢٦ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە، بەڵام ناوچەیەکی ئابووری تایبەتی دروستکردووە کە نزیکەی ٩٠٠ هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و زیاتر لە دوو هێندەی قەبارەی کالیفۆرنیای ئەمریکا دەبێت.













گەلەری