سەردێڕ:

نرخی دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەوە

PM:02:43:25/09/2024

9968 جار خوێندراوەتەوە

لە بازاڕەکانی هەرێم نرخی دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥١ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم، ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرا، لە ئێستاشدا نرخەکەی بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە و بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک هەزار دیناری چووەتە سەر.

هاوکات، بانکی ناوەندیی عێراق لە سەکۆی خستنەرووی فرۆشی دراوە بیانییەکانەوە رایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ ٢٥٣ ملیۆن و ٤٨٠ هەزار و ٧٤٢ دۆلاریان فرۆشتووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، لەو بڕە، ٢٤٥ ملیۆن و ٩٣٠ هەزار و ٧٤٢ دۆلاری بە شێوەی حەواڵە و حەوت ملیۆن و ٥٥٠ هەزار دۆلاری بە شێوەی کاش بووە.













گەلەری