سەردێڕ:

بەغدا زیاتر لە ترلیۆنێك دیناری بۆ مووچەی هەرێم خەرج كردووە بەڵام مووچە دابەش ناکرێت

PM:12:10:25/09/2024

3556 جار خوێندراوەتەوە

سەرەڕای ئەوەی حکومەتی عێراق زیاتر لە ترلیۆنێک دیناری بۆ مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانە کردووە، بەڵام بە بڕیاری مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانیی جێگری، دابەشکردنی مووچە راگیراوە.


لە مانگی دە نزیک دەبینەوە و هێشتا حکومەتی کاربەڕێکەر لیستی مووچەی مانگی هەشتی ئامادە نەکردووە، سەرەڕای ئەوەی پارەی مووچە لەبەردەست حکومەتی کاربەڕێکەرە، بەڵام لیستی مووچە راناگەیەنرێت.

هاوکات، لەسەر پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، شاندێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتی عەتوان عەتوانیی سەرۆکی لیژنەکە لە هەولێرە.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تیش باسی لەوە کرد، ئامانجێکی دیکەی شاندەکەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق پرسی خاڵە سنوورییەکان و نەوتی قاچاغی هەرێمە.

پێشتریش عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، مەرجی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەبانکیکردنی مووچەکانیانە، تا ئەوانیش هاوشێوەی مووچەخۆرانی عێراق، مانگانە لە وادەی خۆیدا مووچەکانیان وەربگرن.













گەلەری