سەردێڕ:

فرۆشی بانکی ناوەندی لە مانگی رابردوودا پێنج ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە

PM:05:42:24/09/2024

968 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی داتاکان، فرۆشی بانکی ناوەندی بەشێوەی کاش و حەواڵەی دەرەکی لە ماوەی مانگی ئابدا زیاتر لە پێنج ملیار دۆلار بووە، بە تێکڕا رۆژانە زیاتر لە ٢٧٨ ملیۆن دۆلار بە نرخی فەرمی بانکەکە فرۆشراوە.


لە ماوەی مانگی ئابدا بانی ناوەندیی عێراق بڕی پێنج ملیار و ٢٩٧ ملیۆن و ٩١٨ هەزار و ٣٢٢ دۆلاری بە بانک و بارزگانەکان فرۆشتووە.

هەر بەپێی داتاکان، بەراورد بە مانگی تەمموز رێژەی فرۆشی دۆلاری بانکەکە کەمی کردووە، بە تێکڕا ٢٧٨ ملیۆن و ٨٣٧ هەزار و ٨٠٦ دۆلار لە رۆژێکدا فرۆشراوە.

لەو رێژەیە، بڕی ٢٣١ ملیۆن و ٢٥٠ هەزار دۆلاری فرۆشی کاش بووە و بڕی پێنج ملیار و ٦٦ ملیۆن و ٦٦٨ هەزار و ٣٢٢ دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی فرۆشراوە.













گەلەری