PM:06:22:22/09/2024
2540 جار خوێندراوەتەوە
بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، خوێندنەوە و لێکۆڵینەوە بۆ سڕینەوەی سفرەکانی سەر دیناری عێراقی دەکەن، چونکە ئەمە وا دەکات کەمتر هەڵاوسان ڕووبدات و بەهای دیناری عێراق جێگیرتر بکات.
ئەمرۆ یەکشەممە، بانکی ناوەندی عێراق راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، وڵاتان سفرەكانی دراوەكەیان دەسڕنەوە بۆ دووبارە هەڵسەنگاندنی دراوی نیشتمانی و ئاسانكردنی مامەڵە داراییەكان و لە مامەڵە بازرگانییەكاندا پشتبەستنیان بە دۆلاری ئەمریكی كەمكردەوە.
لایخۆیەوە عەلی
عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق دووپاتی كردەوە، بانكی ناوەندی بە هەمواركردنەوەی
هەندێك سیاسەتی دراوی هاوتەریب لەگەڵ بارودۆخی نێودەوڵەتی، وەڵامی ئاڵنگارییە
ئابوورییە جیهانییەکانی وەك بەرزبوونەوەی نرخی وزە و كەرەستەی خاو دایەوە.
باسی لەوەش کرد،
بانكی ناوەندی عێراق هەڵگرتنی دراوی بیانی و یەدەگی زێڕی زیادكردووە بۆ بەرزكردنەوەی
دۆخی دارایی و سەقامگیری وڵات، بە مەبەستی بەرزكردنەوەی توانای ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانە
ئابوورییەکان.