سەردێڕ:

ئەم خواردنەوانە دەبنە هۆی هەوکردنی درێژخایەن لە جەستەدا

PM:04:10:22/09/2024

2276 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆرێکی خۆراک باس لەوەدەکات، هەندێک خواردنەوە دەبنە هۆی هەوکردنی درێژخایەن لە جەستەدا.


دکتۆر ئیمی گودسۆن پسپۆڕی خۆراک لە ئەمریکا رایگەیاندووە، خواردنەوەی زۆر و بەردەوامی هەندێک خواردنەوە دەبێتە هۆی هەوکردنی درێژخایەن لەوانەش، "بە بەردەوامی خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە سۆدە و چای شیرین، خواردنەوەی گازی و خواردنەوەکانی دیکە کە شەکریان زۆرە، ئەگەری تووشبوون بە هەوکردنی درێژخایەن و کێشە تەندروستییەکانی دیکە بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکەن".

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی ئەنجامی ئەو توێژینەوەیانەی لە گۆڤاری زانستی ئەمریکی بۆ خۆراک بڵاوکراونەتەوە، خواردنەوەی نزیکەی نیو لیتر لە خواردنەوە گازییەکان لە ڕۆژێکدا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئەنسۆلین و کۆلیسترۆڵ، هەروەها کاریگەری نەرێنی لەسەر پڕۆسەی هەوکردن لە جەستە دروست دەکات و زیان بە گورچیلەش دەگەیەنێت.

جگە لەوەی ئەو خواردنەوانە دەبنە هۆی زیادبوونی کێش، ئەمەش لە بەرامبەردا ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم و نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان و تێکچوونی کرداری میتابۆلیزم زیاد دەکات کە ئەوانە هەوکردنی درێژخایەنی لەگەڵدایە.

ئەو پسپۆڕە ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو خواردنەوانە زیان بە بەشێک لە ریخۆڵە دەگەیەنن و دەبنە هۆی ئەوەی کۆئەندامی هەرس تووشی نەخۆشی جۆراوجۆر ببێت.

ئەو پسپۆڕە رێنمایی دەکات بەوەی، کەسەکان گرنگی بدەن بە خواردنەوەی ئاو و خواردنەوە بێ کالۆریەکان، دەشڵێت، خواردنەوەی سروشتی وەک ئاوی هەنار یان چای سەوز یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردن دەدەن.













گەلەری