سەردێڕ:

ئۆپۆزسیۆنی چیک سەرکەوتنی گەورەی لە هەڵبژاردنەکانی وڵاتەکەیدا بەدەستهێنا

PM:03:25:22/09/2024

1812 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی ئەو ئەنجامانەی بڵاوکراونەتەوە، پارتی سەرەکی ئۆپۆزسیۆن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پیران و پەرلەمانی ئەو وڵاتە سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە.


فەرمانگەی ئاماری چیک رایگەیاند، بەپێی ئەنجامەکان جوڵانەوەی هاوڵاتیانی ناڕازی راسترەو لە ١٣ ناوچەی وڵاتی چیک، لە ١٠ ناوچەیان زۆرینەی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

بەو پێیەش ئۆپۆزسیۆنی چیک دەسەڵاتی تەواوی دەبێت بۆ هەموارکردنەوەی دەستوور و یەکلاییکردنەوەی یاساکاندا.

ئەندرێ بابیس سەرۆکی جوڵانەوەی هاوڵاتیانی ناڕازی ئۆپۆزسیۆن رایگەیاند، هۆکاری بەدەستهێنانی دەنگی هاوڵاتیان دەگەڕێتەوە بۆ کاری جددیان لە پەرلەمان بۆ باشترکردنی ژیانی هاوڵاتیان، هاوکات پێتر فیالا سەرۆک وەزیرانی چیک و سەرۆکی پارتی دەسەڵاتدار ئاماژەی بەوەکرد، ئەنجامی هەڵبژاردنەکان رەنگدانەوەی راستی ئێستای وڵاتەکەیانە و دانی بە شکستەکەیانی ناوە.













گەلەری