سەردێڕ:

لە روداوێکی هاتوچۆدا پێنج کەس گیانیان لەدەستدا

PM:10:06:21/12/2024

3428 جار خوێندراوەتەوە

لە روداوێکی سەختی هاتوچۆدا لە رێگەی تکریت - بێجی پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون


ئەمڕۆ شەممە ٢١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، روداوێکی سەختی ھاتووچۆ لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلی جۆرەکانی (بارهەڵگر و کرۆلا و دایۆ) لەنزیک گوندێک لەرێگەی تکریت - بێجی سەر بەپارێزگای سەڵاحەدین روویدا و بەوھۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

هۆکاری روداوەکە پەڕینەوە و گواستنەوەی هەڵەی بارهەڵگرەکە بووە بۆ لای بەرامبەر، پێکدادان رویداوە و زیانێکی زۆری ماددی و گیانی هەبووە.













گەلەری