PM:01:32:22/09/2024
832 جار خوێندراوەتەوە
بەپێی داتاکانی کارگێڕی زانیاری وزەی ئەمریکا، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا کەمی کردووە و بە تێکڕا ١٥٥ هەزار بەرمیلی رۆژانە هەناردە کراوە.
کارگێڕی زانیاری وزەی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە هەفتەی رابردوودا لە هەشت وڵاتی گەورەوە بە تێکڕا پێنج ملیۆن و ٦٤٥ هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا هەناردەی ئەمریکا کراوە، بەراورد بە هەفتەی پێشووتر ١٤٢ هەزار بەرمیلی رۆژانە کەمی کردووە.
هاوکات، هەناردەی
نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا ١٥٥ هەزار بەرمیلی رۆژانە بووە، لەکاتێکدا هەفتەی پێشووتر
٢٢٢ هەزار بەرمیل بووە لە رۆژێکدا.
هەر لەو هەفتەیەدا،
کەنەدا پلەی یەکەمی ئەو وڵاتانەی گرتووە کە زۆرترین نەوتیان هەناردەی ئەمریکا
کردووە و دوای ئەو مەکسیک بە پلەی دووەم و بەڕازیل بە پلەی سێیەم دێت، هەروەها عێراق
شەشەم گەورەترین هەناردەکاری نەوت بووە بۆ ئەمریکا.