سەردێڕ:

بەهۆی زریان و لافاوەوە لە بۆرما نزیکەی ٤٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا

PM:12:48:22/09/2024

1144 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی ئەو زریان و لافاوەی بۆرمای گرتووتەوە نزیکەی ٤٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٠ کەسی دیکەش بێسەروشوێنن.


بەرپرسانی بۆرما رایانگەیاند، ماوەی چەند رۆژێکە زریانی یاگی وڵاتەکەی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە لافاو دروستبووە و تا ئێستا ٣٩٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٠٠ کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون.

نەتەوە یەکگرتووەکانیش رایگەیاند، زریانەکە زیانی بە زیاتر لە ملیۆنێک هاوڵاتییانی بۆرما گەیاندووە و وێرانکاری لەو ناوچانە دروستکردووە کە لافاو گرتوونیەتەوە.

هاوکات ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە زریانی یاگی باکوری ڤێتنام و لاوس، تایلەند و بۆرمای گرتەوە و بەهۆیەوە سەدان کەس گیانیان لەدەستدا.













گەلەری