بەپێی دەرئەنجامی دوایین ئەو توێژینەوانەی زانایان لە جەمسەی باکوری زەویدا ئەنجامیان داوە، گۆڕانی کەشوهەوا و گەرمبوونی زەوی کاریگەرییان کردووەتە سەر جۆرێتی و چەندێتی رووەکەکانی دەریاکانی جەمسەرەکە و رێژەی رووەکی زیانبەخش رووی لە زیادبوون کردووە.
وەزارەتی خوێندنی روسیا رایگەیاندووە، بەپێی ئەو توێژینەوانەی توێژەرەکانیان لە 'پەیمانگەی فێرنادسکی بۆ زانستی جیۆکیمیا و کیمیای شیکاری' ئەنجامیان داوە، گەمبوونی زەوی کاریگەریی کردووەتە سەر زیادبوونی رووەکی زیانبەخش و فیتۆپلانکتۆنەکان، کە رووەکی وردن و بەشێکی سەرەکی ئۆقیانووسەکان و ئاوی شیرین پێکدەهێنن و چەندین جۆر و قەبارەیان هەیە.
زیادبوونی فیتۆپلانکتۆنەکان
زیانبەخشە و کەریگەریی لەسەر رەنگی دەریا و زەریاکان و زەویش دەبێت و هەروەها دەبێتە
هۆی گۆڕینی تۆڕی خۆراکی زۆرێک لە زیندەوە دەریاییەکان. ساڵی رابردووش لە توێژینەوەیەکدا
زانایانی ئەمریکا ئەوەیان خستەڕوو، بەهۆی زیادبوونی فیتۆپلانکتۆنەکانەکانەوە، لەماوەی
٨٠ ساڵدا رەنگی دەریا و زەریاکان و زەوی گۆڕاوە و شین هەڵگەڕاون.
فیتۆپلانکتۆنەکان
بە چاو نابینرێن و لەسەر رووی دەریا و زەریاکاندا دەژین و ژیانی زۆرینەی زیندەرەوە
دەرییاکانی پێوە پەیوەستە و کار لەسەر هەڵمژینی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن دەکات و سەرچاوەی
سەرەکی خۆراکە بۆ زەریاکان.
هەر لە توێژینەوەکەدا
ئەوەش سەلمێنراوە، کە چڕی فۆسفۆڕ و نایترۆجین و ماددە ئەندامییەکان لە ئاوی دەریاچەکانی
جەمسەری باکووردا بەرزبووەتەوە، ئاماژە بەوەشکراوە، چڕی سلیکۆنیش رووی لە زیادبوون
کردووە و ئەوەش کاریگەریی لەسەر خولی بایۆجیۆکیمیایی دەریاکەدا هەبووە.
ئەو توێژەرانە
باس لەوەدەکەن، ئەو گۆڕانکارییانەی بەسەر دەریاکانی جەمسەری باکووردا هاتووە کاریگەری
خراپ لەسەر ژینگە جێدەهێڵن و هەڕەشەن بۆسەر بوونی ئاو لە سروشتدا، چونکە زیادبوونی
ئەو ماددە و بەکتریا و رووەکانە ژەهر بە ئاوەکەدا بڵاودەکەنەوە.
ئەو توێژەرانە
توێژینەوەکەیان لەنێوان ساڵانی ١٩٩٣ تاوەکو ٢٠٢٣ و لە زیاتر لە ١٠٠ دەریادا ئەنجامداوە،
لەو ماوەیەشدا پشتیان بە هەڵسەنگاندی جیاواز و چەندین پێوەری جیاواز بەستووە بۆ گەیشتن
بەو دەرئەنجامانە.