سەردێڕ:

بڕی بارانبارین لە ماوەی ٢٤ کاتژمێر

PM:07:59:21/12/2024

2612 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم بڕی بارانبارین لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمی بڵاو کردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا لە ٩ی بەیانی دوێنێ تاوەک و ٩ی بەیانی ئەمڕۆ لە بەرزنجە نزیکەی ٤٠ ملم باران باریوە کە زۆرترینە. لە سەنتەری هەولێر ٩.٥ ملم، لە سلێمانی ٢٠.٢ ملم، لە دهۆک ٤ ملم، لە هەڵەبجە ١٤.٨ ملم و لە کەرکوکیش ١٢.٥ ملم باران باریوە.


ئەمڕۆ شەممە ٢١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤ کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەشدا، شەپۆلێکی بارانبارین و سەرما عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و شارەزایانی کەشناسی دەڵێن، لە ١٤ ساڵی رابردوودا شەپۆلی لەو شێوەیە لە سەرەتای زستان رووی لە عێراق نەکردووە.

بڕی بارانبارین لە شارەکانی هەرێم،

هەولێر ٩.٥ ملم

سلێمانی ٢٠.٢ ملم

دهۆک ٤ ملم

هەڵەبجە ١٤.٨ ملم

کەرکوک ١٢.٥ ملم

پیرمام ٩.٢ ملم

سۆران ٨ ملم

هیران ٢١ ملم

رەواندز ٨.٢ ملم

شەقڵاوە ٨.٥ ملم

بارزان ٤.٢ ملم

کۆیە ١٧.٥ ملم

چۆمان ٨.١ ملم

زاخۆ٣.٣ملم

ئاکرێ ٦.٢ ملم

ئامێدی ٤ ملم

بازیان١٩.٦ملم

دوکان ١٦.٢ ملم

چەمچەماڵ ١٨.٢ ملم

رانیە ١١.١ ملم

قەڵادزێ ١٠.٥ ملم

ماوەت ١٧.٤ ملم

چوارقورنە ١١.٥ ملم

دەربەندیخان ١٠.٢ ملم

حاجى ئۆمەران ٠ ملم

بەرزنجە ٣٩.٩ ملم

سەیدسادق ١٧.٧ ملم

ئاخجەلەر ١٧ ملم

تەکیە ١٤.٦ ملم

هەلشۆ ٥.٦ ملم

کەلار ١١.٤ ملم

خانەقین٦.٦ملم

دووزخورماتوو٧ملم

سۆران ٨ ملم

پێنجوێن ١٦ملم

چۆمان٨.١ ملم

هاوکات، باسی لەوەش کردوە، بەهۆی شەپۆلەکەوە پلەکانی گەرما تا پێنج پلە دادەبەزن و خێرایی باش زیاد دەکات و پێشبینیش دەکرێت شەپۆلەکە تا رۆژی چوار شەممە بەردەوام دەبێت.













گەلەری