PM:11:21:19/09/2024
2120 جار خوێندراوەتەوە
کۆمپانیایەکی تایبەت بە توێژینەوەی وزە لە لەندەن رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لەمساڵدا ئاستی وزەی کارەبای بەرهەمهاتوو لە وزەی خۆرەوە لە جیهاندا، ٥٩٣ گێگاوات زیاد بکات، ئەو رێژەیەش نزیکەی ٢٩٪ زیاترە لە ساڵی رابردوو.
کۆمپانیای ئیمبەر بۆ توێژینەوەی وزە لە لەندەن لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا لەڕێگەی وزەی خۆرەوە بەشێوەیەکی بەرچاو بەراورد بە ساڵی رابردوو زیاد بکات و بگاتە ئاستێکی پێوانەیی.
باسی لەوەش کردووە، هۆکاری ئەو زیادبوونە دەگەڕێتەوە بۆ دووهێندە بوونی
ژمارەی پانێڵەکانی وزەی خۆر لە ماوەی ساڵی رابردوودا.
ئەوەشی خستە روو، وڵاتانی چین و هندستان و ئەڵمانیا بەردەوامن لە گرتنەبەری
رێکارەکانی پەیوەست بە زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆرەوە.