سەردێڕ:

ئۆکرانیا ٤٢ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی روسیای خستووەتە خوارەوە

PM:03:38:19/09/2024

1084 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا توانیویانە ناوەندی سەرەکی پەیوەندییە رادیۆییەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا بکەنە ئامانج، هێزی ئاسمانی ئۆکرانیاش دەڵێت، " توانیویانە ٤٢ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی روسیا بخەنە خوارەوە".


ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، هێزەکانیان هەوڵ دەدەن شارۆچکەی جۆرجیڤکا لە کۆماری دۆنێتسک کۆنتڕۆڵ بکەن، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردووشدا توانیویانە ناوەندی سەرەکی پەیوەندییە رادیۆییەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا بکەنە ئامانج و ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانیان بەردەوامی هەیە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، شەڕ و پێکدادانەکان لە نێوان روسیا و ئۆکرانیا بەردەوامی هەیە، لە کاتێکدا هێزەکانی روسیا هەوڵ دەدەن زیاتر دەست بەسەر خاکی ئۆکرانیادا بگرن، هاوکات سوپای ئۆکرانیاش هەوڵی وەرگرتنەوەی خاکەکەی دەدات بە پاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانانی رۆژئاوا.

پێشتریش هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا ڕایگەیاندبوو، کە ٤٢ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و موشەکێکیان لە کۆی چوار موشەک خستۆتە خوارەوە، کە روسیا لە شەوێکدا ئاڕاستەی ئۆکرانیای کردووە.

هاوکات هەر ئەمڕۆ، پارێزگاری ناوچەی زاپۆریژیا لە ئۆکرانیا، ئەوەی خستە روو، بەهۆی هێرشەکانی رووسیا ژنێکی بەساڵاچوو کوژراوە و دوو ژنی دیکەش بریندار بوون.













گەلەری