سەردێڕ:

وەزارەتی دارایی عێراق راگەیانراوێکی لەبارەی مووچە بڵاوکردەوە

AM:10:16:19/09/2024

38976 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی باس لە نەبوونی پارەی پێویست دەکەن بۆ مووچە دوورن لە راستییەوە و دەشڵێت، "پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی تەواوی مووچەی مووچەخۆران لەبەردەستدایە".


وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەنەوە کە باس لەوەدەکات، وەزارەتی دارایی عێراق ناتوانێت لە مانگەکانی داهاتوودا پارەی پێویست بۆ مووچەی مووچەخۆران دابین بکات.

ئەوەش هاتووە، بە تەواوی وەزارەتی دارایی بەپێی یاسا و رێنماییە کارپێکراوەکان پابەندە بە دابینکردنی مووچەی سەرجەم مووچەخۆران هەر لە فەرمانبەرانەوە تاوەکو خانەنشینان و چاودێری کۆمەڵایەتی و هێزە ئەمنییەکان.

داواش لە سەرجەم میدیاکان دەکەن، خۆیان بەدووربگرن لە بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە هەواڵانەی سەرچاوەکانیان دیار نییە و لەلایەنی فەرمییەوە لێدوان وەربگرن و هەواڵ بڵاو بکەنەوە.

 

ئەوەش لە کاتێکدایە، چوار رۆژ بەر لە ئێستاش، ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، عێراق توشی کورتهێنانی نەختینە نابێت بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە. وتیشی، مووچەی ئەمساڵ و ساڵی داهاتووی فەرمانبەران بیمەکراوە و هیچ مەترسییەک لەسەر مووچەکانیان دروست نابێت.

 

 













گەلەری