سەردێڕ:

راوێژکارێکی سودانی: تا کۆتایی ئەمساڵ هەموو مانگێک بەغدا مووچەی هەرێم دەنێرێت

PM:10:47:18/09/2024

2120 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکاری سیاسی سودانی بە ئێن ئاڕتی رایگەیاند، ڕێکەوتن کراوە ئەگەر هەرێم لیستی مووچە بە ڕێکی بنێرێت، بەغدا تا کۆتای ساڵی٢٠٢٤پارەی تەواو بۆ مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت.


سەبهان جیهاد راوێژکاری سیاسی سودانی لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕتیدا رایگەیاند، ئەگەر هەرێم کێشە بۆ لیستی مووچە دروست نەکات تا کۆتایی ٢٠٢٤ بەبێ کێشە بەغدا پارە بۆ مووچەی هەرێم دەنێرێت.

باسی لەوەش کرد، بەغدا دەیەوێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەبانکی بکرێت، چونکە ئەوە باشترین رێگەیە بۆ دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەکاتی خۆیدا.

لەبارەی سەردانی شاندی لیژنەی دارای پەرلەمانی عێراقیشەوە بۆ هەرێم ئەوەی خستە روو، تەوەری سەرەکی سەردانەکە مووچە دەبێت بەڵام چەند پرسێکی دیکەش تاوتوێ دەکەن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ رتی وەزارەتی دارایی عێراق دەستیکرد بە دابینکردنی موچەی مانگی نۆ و هێشتا لیستی مووچەی مانگی هەشتی هەرێم نەگەیشتووە، حکومەتی کاربەڕێکەر دوو هەفتە لیستەکەی بە ئەنقەست دواخستووە و بەنیازە لەگەڵ دەستپێکی بانگەشەی هەڵبژاردن بە لیستێکی موچە داوای موچەی مانگەکانی هەشت و نۆ بکات.













گەلەری