سەردێڕ:

ئەمریکا رێژەی سوودی کەمکردەوە؛ گۆڕانکارییەکان چی دەبن؟

PM:09:44:18/09/2024

8192 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی ئەمریکا رێژەی سوودی بە ٥٠ خاڵ کەمکردەوە و کە گەیشتە ئاستی ٥٪ و بڕیارە بانکەکانی سعودیە و ئیمارات و ئوردن و عەمان و قەتەر کەمکردنەوەکە لە ئەستۆ بگرن، چونکە دراوی ئەو وڵاتانە پەیوەندی بە دۆلارەوە هەیە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی ناوەندی ئەمریکا رێژەی سوودی بە ٥٠ خاڵ کەمکردەوە و کە گەیشتە ئاستی ٥٪ و ئەوەش کەمترین رێژەی سوودە لە ٢٣ ساڵی رابردوودا.

بڕیاریشە، بانکەکانی ئینگلتەرا و بەرازیل و تورکیا و یابان لەبارەی ئەو کەمکردنەوەیە و کاریگەری لەسەر دراوەکانیان کۆببنەوە.

لەم کەمکردنەوەیەدا، ئەو وڵاتانە سوودمەند دەبن کە قەرزارن، چونکە سوودی ئەم قەرزانە کەم دەبێتەوە و بەم شێوەیە بەهای قیستی کۆتایی مانگانە کە لە قەرزوەرگرەکانەوە دەدرێت کەم دەبێتەوە.

هاوکات، بازاڕەکانی بۆرسەی جیهانیش سودمەند دەبن و ئەم کەمکردنەوەیە رەنگە ببێتە شانسێکی باش بۆ ئەو کەسانەی مامەڵە بە دۆلارەوە دەکەن لە بۆرسەدا و بەهۆی دابەزینی رێژەی سوودی دراوەکان نرخی زێڕ زیاتر بەرز دەبێتەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا.

لەلایەکی دیکەوە، چەند لایەنێکیش لەم کەمکردنەوە زەرەرمەند دەبن ئەوانیش بانکەکانن، چونکە بەهۆی کەمکردنەوەی رێژەی سوودەوە، وەبەرهێنەران پەنا بۆ دەرهێنانی پارەکانیان دەبەن بۆ وەبەرهینان.













گەلەری