سەردێڕ:

جارێکی دیکە نرخی دۆلار هاتەوە خوار ١٥٠ هەزار

PM:04:25:18/09/2024

5520 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی رایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ، زیاتر لە ٢٥٥ ملیۆن دۆلاریان بە شێوەی کاش و حەواڵە خستووەتە روو، لە بازاڕەکانی هەرێمیش، جارێکی دیکە نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی و ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٩٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە، جارێکی دیکە نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم گۆڕانکاری بەسەردا هاتوو رووی لە دابەزین کرد، لە ئێستاشدا، ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٩٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هاوکات، بانکی ناوەندیی عێراق بۆ ئەمڕۆ ٢٥٥ ملیۆن و ٦٨٩ هەزار و ١٠٧ دۆلاری بە شێوەی کاش و حەواڵە بە هاوڵاتیان، بازرگانان و گەشتیاران فرۆشتووە.

لەو بڕەش، ٢٤٦ ملیۆن و ٩٣٩ هەزار و ١٠٧ دۆلاری بە شێوەی حەواڵە و هەشت ملیۆن و ٧٥٠ هەزار دۆلاری بە شێوەی کاش بووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو بەهای دۆلار رووی لە دابەزین کردووە، چونکە بەهۆی پشوو لە عێراق بانکی ناوەندی هیچ خستنەڕوویەکی نەبوو، هەر ئەمەش وایکرد بەهای دۆلار لەچەند رۆژی رابردوو بەرز ببێتەوە.













گەلەری