سەردێڕ:

دەیان کۆمپانیای فڕۆکەوانیی وڵاتانی ئەوروپا گەشتەکانیان بۆ ئیسرائیل راگرت

PM:11:15:17/09/2024

2764 جار خوێندراوەتەوە

دوای تەقینەوەی سەدان ئامێری پەیوەندی کە بە 'پەیجەر' ناسراون لە لوبنان و زیادبوونی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەیان کۆمپانیای فڕۆکەوانیی وڵاتانی ئەوروپا گەشتەکانیان بۆ ئیسرائیل راگرت.


ئەمڕۆ سێشەممە، میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە، بەهۆی زیادبوونی مەترسییەکانەوە لەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت ئیسرائیل، چەند کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانیی فەڕەنسی، بەلجیکی و سویسڕی، گەشتەکانی هاتن و چوونیان بۆ ئیسرائیل بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر راگرتووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، هێڵی ئاسمانی لوفتانسای ئەڵمانی، هێڵی ئاسمانی بەریتانیا و ئیتاڵیا سەرجەم گەشتەکانیان بۆ ئیسرائیل هەڵوەشاندووەتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ دەیان ئامێری پەیوەندی"پەیجەر" لە ناوچە جیاوازەکانی لوبنان تەقینەوە، وەزارەتی تەندروستیی لوبنانیش رایگەیاند، ١١ کەس گیانیان لەدەستداوە، چوار هەزار کەس بریندار بوون کە برینی ٤٠٠ کەسیان قورسە.

هاوکات، حزبوڵای لوبنان لە راگەیەنراوێکدا پەنجەی تۆمەتی بۆ ئیسرائیل راکێشاوە و ئەو وڵاتە بە هۆکاری تەقینەوەی ئامێری پەیجەرەکان دەزانێت.













گەلەری