سەردێڕ:

بۆ ئەوەی ببێتە دووەم گەورەترین سوپای جیهان؛ روسیا ژمارەی سەربازەکانی زیاد دەکات

PM:11:46:16/09/2024

2808 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی روسیا فەرمانێکی دەرکرد بۆ زیادکردنی ١٨٠ هەزار سەرباز بۆ سوپای وڵاتەکەی و بەوەش سوپای روسیا دەبێتە خاوەنی یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار سەرباز.


کۆشکی کرملین بڵاوی کردووەتەوە، ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا فەرمانێکی دەرکرد بۆ زیادکردنی ١٨٠ هەزار سەرباز بۆ سوپای وڵاتەکەی و بەوەش سوپای روسیا دەبێتە خاوەنی یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار سەرباز و ئەوەش دەیکاتە دووەم گەورەترین سوپای جیهان.

پەیمانگای نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە ستراتیجییەکان رایگەیاند، ئەگەر روسیا ژمارەی سەربازەکانی بەو شێوەیە زیاد بات دەتوانێت ژمارەی سەربازانی ئەمریکی هیندی تێببپەڕێنی و بتوانێت ببێتە خاوەن دووەم گەورەترین سوپای جیهان لە دوای چین.

فەرمانەکەی پوتین بۆ زیادکردنی ژمارەی سەربازەکانی، دوای ئەوەی دێت سوپای روسیا لە ئێستادا لە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیادا بە پێشڕەویدان، بەڵام سوپای ئۆکرانی دەستی بە هێرشە پێچەوانەکانی کردووە بۆسەر سوپای روسیا.

لەگەڵ ئەوەشدا، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی کۆشکی سپی رایگەیاند، لە مانگەدا سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی ئۆکرانیا کۆدەبنەوە و تاوتوێی ستراتیژی جەنگی ئۆکرانیا دەکەن واشنتۆن کار لەسەر پاکێجێکی نوێ و گەورەی یارمەتییەکان دەکات بۆ ئەو وڵاتە.

هەفتەی رابردووش، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ بەرپرساندا کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنی هاوکارییە بەرگرییەکەی نێوان ئەمریکا و پۆڵەندا و پشتیوانییەکان بۆ ئۆکرانیا.

پێشتریش،بۆ دەربڕینى پشتیوانى بۆ ئۆکرانیا لە شەڕى دژ بە رووسیا، وەزیرى دەرەوەی ئەمریکا و بەریتانیا سەردانى کیێڤیان کرد و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆبوونەوە.













گەلەری