PM:04:23:16/09/2024
1168 جار خوێندراوەتەوە
لە نەیجیریا سەرەڕای ئەوەی لافاو هەزاران کەسی ئاوارە کردووە، بەهۆی رووخانی بەشێک لە دیواری زیندانێکیش ٢٨١ زیندانی هەڵهاتن.
ئاژانسی هەواڵى رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە؛ دوای رووخانی دیواری زیندانێکی شاری مایدوگوری لە وڵاتی نەیجیریا ٢٨١ زیندانی هەڵهاتوون و لەو بارەیەوە عومەر ئەبوبەکر وتەبێژی دەزگای چاکسازی نەیجیریا بە رۆیتەرزی راگەیاندووە، حەوت لە زیندانییە هەڵهاتووەکان دووبارە دەستگیرکراونەتەوە.
وتیشی، لە ئێستادا ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنەوەی سەرجەم زیندانییەکانی
دیکە بەردەوامە.
نزیکەى هەفتەیەکە بارانێکی بەخوڕ تەواوی شاری مایدوگوری
نەیجیریای گرتووەتەوە و بووەتە هۆی دروستبوونى
لافاو لە شارەکەدا و بەگوێرەی راپۆرتی تەندروستی
وڵاتەکەش، بەهۆی لافاوەکەوە لانیکەم ٣٠ کەس
گیانیان لەدەستداوە و سەدان خێزانیش ئاوارە بوون.