توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە ڕیخۆڵەی دوو جۆری ماسی پێکهاتەیەکیان تێدایە بەرەنگاریی ئەو چرچ و لۆچی و پەڵانەی پێست دەبنەوە کە لەگەڵ هەڵکشانی تەمەندا دەردەکەون.
بەپێی بابەتێک کە لە گۆڤاری ACS Omega بڵاوکراوەتەوە، هەندێک چارەسەری سەیر و سەمەرەی چاودێریی پێست هەیە کە بۆ پاراستنی رووخسارێکی گەنج دانراون، بۆ نموونە دەتوانرێت بەرزکردنەوەی پێستی رووخسار بکرێت بە دانانی هەندێک جۆری مێروو لەسەر دەموچاو، بۆئەوەی پێستەکە نوێ بکەنەوە.
توێژەرانی زانکۆی سونگکیون کوان لە سیئۆلی کۆریای باشوور بۆیان دەرکەوتووە، بەکتریاکانی ناو ریخۆڵەی ماسییەکان دەتوانن رێگری لە کاریگەرییەکانی پیربوونی پێست بکەن.
توێژەران ٢٢ ئاوێتەیان لە دوو جۆر بەکتریا لە دوو جۆری ماسیدا جیاکردەوە کە لە ریخۆڵەی ماسییەوە وەرگیراون و لێکۆڵینەوەیان لە کاریگەری هەریەکەیان لەسەر ئەنزیمەکانی کۆلاجیناز و تایرۆسیناز کرد کە بە پەیوەندییان بە دروستبوونی چرچ و لۆچی و رەنگکردنی پێستەوە هەیە.
بە پشتبەستن بە ئەنجامەکانیان، توێژەران گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە ئەم پێکهاتانە بۆ دژە چرچبوون و چاککردنەوە و گەڕانەوەی پێست لە برین کاریگەرییەکی بەرچاویان هەیە و دەتوانرێت لەناو بەرهەمە جوانکارییەکاندا زیاد بکرێت.