AM:09:03:16/09/2024
1116 جار خوێندراوەتەوە
بازرگانى ئەلیکترۆنى لە عێراق بەردەوامە لە هەڵکشان و كۆمه‌ڵه‌ی بانكه ئه‌هلیه‌كانی عێراقیش دەڵێت، له‌ماوه‌ی مانگی ئابی ئه‌مساڵدا مامەڵەی دراو و پارەدان لەرێگای ئۆنلاینەوە دوو ترلیۆن دیناری تێپه‌ڕاندووه.
عه‌لی تاریق به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمه‌ڵه‌ی بانكه ئه‌هلیه‌كانی عێراق بە رۆژنامەنووسانى راگەیاند‌ووە، مامەڵەی دراو لەرێگای ئەلیکترۆنی و پارەدانی ئۆنلاین زیادی کردووە و لە مانگی رابردوودا لە سەرجەم کەرتە حومی و تایبەتەکاندا گەیشتووەتە دوو ترلیۆن دینار.
باسى لەوەش کرد،
ژمارەى کارتی بانکی گه‌یشتووه‌ته ٢٠ ملیۆن كارت، واته نزیكه‌ی ٥٠٪ی دانیشتووانی
عێراق خاوه‌نی كارتی پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنین، به‌شێك له هاوڵاتیانیش خاوه‌نی دوو یان
سێ كارتن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو،
"ژماره‌ی ئامێره ئه‌لیكترۆنیه‌كانی پاره‌دان له كه‌رتی حكومی و تایبه‌تدا ٣٠
هه‌زار ئامێریان تێپه‌ڕاندووه".
ئەمەش دوای ئەوە
دێت، لە چەند رۆژى رابردوودا، میدیای فەرمى عێراق لە زارى بەرپرسانى حکومەتەوە ئەوەی
بڵاوکردەوە، پارەدانی ئەلیکترۆنی لە ماوەى چوار ساڵی رابردوودا لە ٣٠٠ ملیار دینارەوە
گەیشتووەتە ١٨ ترلیۆن دینار.