سەردێڕ:

بۆ دووەم جار تەقە لە دۆناڵد ترەمپ کرا؛ هیچ زیانێکی پێ نەگەیشتووە

PM:10:50:15/09/2024

1812 جار خوێندراوەتەوە

دوای تێپەڕبوونی دوومانگ و یەک رۆژ بەسەر رووداوی تەقەکردنەکەی پینسلڤانیا، لە نزیک شوێنی مانەوەی، بۆ دووەم جار دۆناڵد ترەمپ بەربژێری هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەچەکێک لە جۆری ئەی کەی – ٤٧ تەقەی لێکراوە، بەڵام هیچ زیانیک بە ترەمپ نەگەیشتووە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، پیگەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری وتەبێژی بانگەشەی هەڵبژاردنی ترەمپەوە رایگەیاند، دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ نیوەڕۆی ئەمرۆ لەپاڵم بیچ بەمەبەستی ئەنجامدانی وەرزشی گۆڵف لە شوینی حەوانەوەکەی هاتووەتە دەرەوە، لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە بە چەکێکی جۆری کڵاشنکۆف تەقەی لێکراوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، هیچ زیانێکی گیانی و مادی نەبووە، چونکە راستەوخۆ لەلایەن پاسەوانەکانی ترەمپەوە بەرپەچی دراوەتەوتەوە و راستەوخۆش لە شوێنەکە گواستووەتەوە بۆ ناوچەیەکی سەلامەت. وتیشی، " ئەمە دووەم هەوڵی کوشتنی ترەمپە، بەڵام لە هەردوو هەوڵەکەدا بەسەلامەتی رزگاری بووە ولە ئێستاشدا ئاسایشی پاراستنی ترەمپ چڕتردەکەینەوە".

رووداوەلەی ١٤ـی تەمووز

لە ١٤ـی تەمووزی ئەمساڵدا کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا، هێرش کراوەتە سەر دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا و بریندار کرا.

لەکاتی وتارەکەی ترەمپدا، دەنگی چەند گولـلەیەک بیسترا و بۆ ماوەی چەند چرکەیەک ترەمپ کەوتە سەر زەوی، بە گوێرەی چەند ڤیدیۆیەکیش کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراونەتەوە، ترەمپ تەنها گوێچکەی بریندار بووە.

ئەو هەوڵەی کوشتنی ترەمپ و رووداوی تەقەکردنەکە لەکاتێکدایە، بڕیارە لە تشرینی دووەمی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڕێوە بچێت، کامالا هاریس کاندیدی دیموکراتەکان لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و کاندیدی کۆمارییەکان، رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی ئەو پۆستە دەکەن.













گەلەری