سەردێڕ:

بەهۆی لافاوەوە لە وڵاتانى باشورى ئاسیا زیاتر لە ٣٥٠ کەس گیانیان لەدەستداوە

PM:07:44:15/09/2024

1044 جار خوێندراوەتەوە

لافاو و زریانى بەهێز رووى لە ژمارەیەک وڵاتى باشور و باشورى رۆژهەڵاتى ئاسیا و هاوکات چەند وڵاتێکى ناوەراستى ئەوروپا کردوە و بەهۆیەوە سەدان کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزاران کەسیش ماڵەکانیان جێهێشتووە.


رۆژنامەی گلۆباڵ نیولایتی بۆرما بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەو زریانە بەهێزەی ماوەی چەند رۆژێکە رووی لە بۆرما کردوە ٧٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەى ٩٠ کەسیش بریندار بوون.

ئاماژەی بەوەش کردوە، بەپێی ئامارە نا فەرمییەکان زریانەکە وڵاتانی لاوس و تایلەند و ڤێتنامی گرتوەتەوە، کە تائێستا زیاتر لە ٣٥٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزاران کەسیش ماڵ و حاڵیان جێهێشتووە.

لە ئەوروپاش ئاژانسەکانى هەواڵ باسیان لەوە کردوە بەهۆى بارانى بەخوڕەوە لافاو لە پۆڵەندا و نەمسا و کۆمارى چیک و سلۆڤاکیا دروستبووە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ هەزار و ٥٠٠ کەسیش رزگارکراون و گواستراونەتەوە شوێنى سەلامەت.













گەلەری