سەردێڕ:

بۆ دابەزاندنی چەوری لەش؛ هێل بەکاربهێنە

PM:02:28:15/09/2024

1956 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی راپۆرتێکی ماڵپەڕی پزیشکی "Healthy Life Me"، هێل ئارەزووی خواردن کەم دەکاتەوە و وادەکات بۆ ماوەیەکی زۆر هەست بە تێربوون بکەیت، هەروەها کار بۆ سوتاندنی چەوری دەکات، جەستە لە ژەهرەکانی رزگار دەکات.


هێل پرۆسەی هەرسکردن و ئەنزیمەکانی هەرس چالاک دەکات، بە شێوەیەکی بەرچاو میتابۆلیزم بەرز دەکاتەوە، چونکە کاردەکات بۆ هاوسەنگکردنی بەکتریاکانی ناو ریخۆڵەکان و بەرەنگاربوونەوەی بەکتریا خراپەکان و بەم شێوەیەش ماددە خۆراکییەکان هەڵدەمژێت.

هاوکات، هێل چەندین سوودی تری تەندروستی هەیە کە بریتین لە:

١.یارمەتی هەرسکردن دەدات.

٢.هەوکردن کەمدەکاتەوە.

٣.رێگری دەکات لە دروستبوونی برینی گەدە.

٤.کەمکردنەوەی بۆنی ناخۆشی دەم.

٥.دژە ئۆکسێنەری تێدایە.

٦.تەندروستیی ریخۆڵە باشتر دەکات.

٧.گرژبوونی ماسولکەکان کەم دەکاتەوە.

٨.بەرگری جەستە بەهێز دەکات.

٩.ئەگەری توشبوون بە هەندێک گرێ کەم دەکاتەوە.

١٠.رێگری دەکات لە خوێنمەیین بوون.













گەلەری