سەردێڕ:

گروپە چەکدارەکانی غەززە: ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل لە ئێستادا لە هەموو کاتێک نزیکترە

PM:11:30:21/12/2024

4548 جار خوێندراوەتەوە

شاندی گروپە چەکدارەکانی غەززە ناسراو بە (حەماس) رایانگەیاند، لە قاهیرە گفتوگۆکان بۆ ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل بەردەوامن، وتیشی گەشتن بە رێکەوتن و راگەیاندی ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل لە هەموو کاتێک نزیکترە.


ئەمڕۆ شەممە ٢١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤ شاندەکە ئاماژەیان بەوەشکرد، ئەوان وەک حەماس لەگەڵ راگەیاندنی ئاگربەست و کۆتایی هاتنی شەڕی ١٤ مانگەن لەگەڵ ئیسرائیل، وتیشی لەگەڵ وڵاتانی نێودەوڵەتی لە هەماهەنگیدان بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ.

شاندەکانی جەختیان لەوەشکردەوە، گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئیسرائیل و راگەیاندی ئاگربەست لە هەموو کاتێک نزیکترە ئەگەر ئیسرائیل واز لە دانانی مەرجی نوێ بهێنێت.

سێ کوتلەی فەلەستینی بە ناوەکانی حەماس و جیهادی ئیسلامی و بەرەی جەماوەری بۆ ڕزگارکردنی فەلەستین دوای کۆبوونەوەیەک لە قاهیرە رایانگەیاند کە گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ ئیسرائیل سەبارەت بە ئاگربەست لە کەرتی غەززە "نزیکترە لە جاران" ئەگەر دەوڵەتی عیبری نەیکات "مەرجی نوێ” دابنێ.

هەفتەی ڕابردوو دۆحەی پایتەختی قەتەر شاهیدی دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان حەماس و ئیسرائیل بوو بە نێوەندگیری میسر و قەتەر. حەماس پێشتر ڕایگەیاندبوو، ئەگەر ئیسرائیل مەرجی نوێ دانەنێرێت، ڕێککەوتنێک نزیکە.













گەلەری