PM:06:48:14/09/2024
1244 جار خوێندراوەتەوە
ئاژانسی هەواڵی گاردیان نیوز لەسەر زاری بەرپرسێکی باڵای سەربازی بڵاویکردەوە، بۆ یەکەم جار بەبێ هیچ هەڵوەشاندنەوەیەکی رێککەوتنی ئاسایش، رووسیا و ئۆکرانیا توانیویانە زیاتر لە ١٠٠ دیل کە لە زیندانییەکانی روسیا و ئۆکرانیا بۆ ماوەی چەند مانگێک دەستبەسەر کرابوون، ئاڵوگۆڕ بکەن.
ئەمڕۆ شەممە، ئاژانسی هەواڵی گاردیان نیوز لەسەر زاری بەرپرسێکی باڵای سەربازی بڵاویکردەوە، لەماوەی ١٠ کاتژمێری رابردوودا توانراوە ١٠٣ زیندانی کە لە زیندانی کۆرسکی روسیا و زیندانی وەزارەتی بەرگریی ئۆکرانیا دەستەبەسەر کرابوون، ئاڵوگۆڕیان پێبکرێت.
ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو زیندانیانە ماوەی زیاتر
لە پێنج مانگ بوو دەستبەسەر کرابوون و لە ئێستاشدا بەتەواوی گەڕێندراونەتەوە بۆ وڵاتەکانیان،
ئەوەش دەکرێت هەنگاوێکی نوێ بێت بۆ چارەسەری گرفتەکانی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا.
لەلایەکی دیکەشەوە، ئەندامێکی وەزارەتی بەرگریی
ئۆکرانیا بە ئاژانسی هەواڵی وڵاتەکەی راگەیاند، ئەو زیندانیانەی کە دیل بە دیلیان
پێکرابوو پێشتر ئەندامی سوپای بەرگریی ئۆکرانیا بوون لە ریزەکانی پێشەوەی ناوچە
سنوورییەکان بەڵام لەمیانەی هێرشێکی نهێنی رووسیادا دەستبەسەرکران و وەک دیلی جەنگ
گواسترانەوە بۆ رووسیا.
ئەوەش لە کاتێکدایە، جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا
لە ٢٤ـی شوباتی ٢٠٢٢ دەستی پێکرد و تا ئێستاش بەردەوامە، جەنگەکەش گەورەترین جەنگی
ئەوروپایە لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە، بەهۆیەوە سەدان سەرباز و کەسی مەدەنی لە
هەردوولا گیانیان لەدەستداوە.