سەردێڕ:

ئەم خواردن و خواردنەوانە لە بەیانیاندا مەخۆ

AM:09:58:14/09/2024

4436 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی زۆربەی توێژینەوەکان، هەمووان لەسەر ئەوە کۆکن نانی بەیانی گرنگترین ژەمی رۆژەکەیە، بەڵام ئایا هەموو بژاردەکانی نانی بەیانی دروستن بۆ خواردن؟


بەپێی ماڵپەڕی "هێڵسڵاین"، چەند خواردن و خواردنەوەیەک لە بەیانیاندا لەگەڵ ئەوەی تامیان خۆشە بەڵام زیانیان بۆ تەندروستی هەیە و دەبنە هۆی چەند گۆڕانکارییەکی نەرێنی لە جەستەدا لەناویاند بەرزبوونەوەی شەکری ناو خوێن.

ئەو خواردن و خواردنەوانەی نابێت بخورێن:
١. شەربەتی میوە، 
ئەگەر پێت وابێت خواردنەوەی شەربەتی میوە تەندروستترە لە خواردنەوەی چا، ئەوا هەڵەیت بەتایبەت لە بەیانیاندا.

٢. ماستی شیرینکراو و کەم چەوری یان بێ چەوری، زۆرێک لە جۆرەکانی ماست شەکریان بۆ زیاد دەکرێت، ئەمەش وایان لێدەکات کەمتر تەندروست بن.

٣. گۆشتی پرۆسێسکراو، گۆشتە پرۆسێسکراوەکان لە بەیانیاندا پەستانی خوێن بەرز دەکەنەوە بەهۆی زۆریی رێژەی خوێ تیایاندا.

٤. شیرینی و بسکیت، بسکیت کە جۆرێکە لە نانی خێرا لە بەیانیاندا، چەورییەکی زۆری تێدایە و بە شێوەیەکی ئاسایی بە ئاردی سپی پاڵاوتە دروست دەکرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبووەنەوەی شەکری خوێن بە خێرایی.

٥. خواردنەوەی چا و قاوەی شیرین، خواردنەوەی یەکێک لەم خواردنەوانە لەگەڵ نانی بەیانیدا بە خێرایی ئاستی شەکری خوێنت بەرز دەکاتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی جەستەت ئەنسۆلین دەربدات بۆ ئەوەی ئەو ئاستانە بگەڕێنێتەوە خوارەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی هەست بە برسێتی و توڕەیی بکەیت.



 
 

 













گەلەری