سەردێڕ:

لە مانگی ئابدا هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا زیاتر لە پێنج ملیۆن بەرمیل بووە

PM:07:57:12/09/2024

796 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی داتاکانی کارگێڕی زانیاری وزەی ئەمریکا، لە ماوەی مانگی ئابی رابردوودا، تێكڕای هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا پێنج ملیۆن بەرمیلی تێپەڕاندووە و بەراورد بە مانگی تەمموز رێژەکە کەمی کردووە.


کارگێڕی زانیاری وزەی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە مانگی رابردوودا ئەمریکا پێنج ملیۆن و ٧٤١ هەزار بەرمیل نەوتی لە عێراقەوە هاوردە کردووە.

باسی لەوەش کردووە، تێکڕای هەناردەکردن بەراورد بە مانگی تەمموز کەمی کردووە، بەوپێیەی لەو مانگەدا شەش ملیۆن و ٩٦٧ هەزار بەرمیل نەوت لە عێراقەوە هەناردەی ئەمریکا کراوە.

ئەوەشی خستووەتە روو، بەپێی داتاکان، لە هەفتەی یەکەمی مانگی ئابدا ١٩٤ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا هەناردە کراوە، لە هەفتەی دووەمدا ١٦٦ هەزار بەرمیلی رۆژانە هەناردە کراوە، هاوکات لە هەفتەی سێیەمدا ١٥٣ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا و لە هەفتەی چوارەمدا ٢٠١ هەزار بەرمیلی رۆژانە هەناردە کراوە.

کارگێڕی زانیاری وزەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە، لەو مانگەدا عێراق لە پلەی پێنجەمی ئەو وڵاتانە بووە کە زۆرترین نەوتیان هەناردەی ئەمریکا کردووە.













گەلەری