سەردێڕ:

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و بەریتانیا سەردانى کێێڤى پایتەختی ئۆکرانیایان کرد

PM:09:37:11/09/2024

1744 جار خوێندراوەتەوە

بۆ دەربڕینى پشتیوانى بۆ ئۆکرانیا لە شەڕى دژ بە روسیا، وەزیرى دەرەوەی ئەمریکا و بەریتانیا سەردانى کیێڤیان کرد و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆبوونەوە.


ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە سەردانێکی هاوبەشدا لەگەڵ دەیڤید لامی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، گەیشتنە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا و لەگەڵ ڤۆلۆدیمێر زلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا کۆبوونەوە.

لایخۆشیەوە ئەنتۆنی بلینکن رایگەیاند، وەکو هاوپەیمانێکى ئۆکرانیا چوونەتە کیێڤ بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا و پاڵپشتیکردنی زیاتری ئەو وڵاتە بۆ رووبەرووبوونەوەی هێرشەکانی روسیا.

لای خۆیەوە، دەیڤد لامی رایگەیاند، هەڕەشەکانی روسیا سەبارەت بە بەکارهێنانی موشەکی بالستی زیادەڕەوییە و دەبێ روسیا لەم سنور بەزاندنە بوەستێت.

ئەم سەردانە دوای ئەوە دێت، لە چەند ڕۆژی رابردوودا زلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا داوای لە وڵاتانی ڕۆژئاوا کرد، دەستکراوەی بکەن لە بەکارهێنانی ئەو مووشەکە دوور مەودایانەی کە بۆیان دابینکراوە.













گەلەری