حکومەتی ڤێتنام رایگەیاندووە، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئەو زریانە بەهێزەی لە کۆتایی هەفتەی رابردووەوە باکووری ناوچەکەی گرتووەتەوە، بۆ ٦٥ کەس بەرز بووەتەوە.
حکومەتی ڤێتنام ئاماژەی بەوەش کردووە، لە کۆتایی هەفتەی رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ لە ئەنجامی ئەو زریانە بەهێزەی کە ناوچەکەی گرتووەتەوە و بە بەهێزترین زریانی ئەمساڵ لە ئاسیا دادەنرێت، ژمارەی گیانلەدەستدان و بێسەروشوێن بوون بەرز بووەتەوە.
باسی لەوەش کردووە، ژمارەی گیانلەدەستدان
گەیشتووەتە ٦٥ کەس و ٣٩ کەسیش بێسەروشوێنن، هەزاران سەرباز لە بەشێک لە پارێزگاکان
جێگیر کراون بۆ بەهاناوەچوونی دانیشتوانی ناوچەکان.
هاوکات بەپێی داتاکانی دەزگای بەڕێوەبردنی
کارەساتەکان لە وڵاتەکەدا، تا ئێستا بەهۆی زریانەکەوە ٧٥٢ کەس بریندار بوون.
دەزگاکە ئەوەشی خستووەتە روو، بەهۆی بەهێزی
زریانەکەوە چەند رووبارێک لە باکووری
ڤێتنام بۆ ئاستێکی مەترسیدار بەرز بوونەتەوە و بەهۆیەوە ژمارەیەک گوند و ناوچەی نیشتەجێبوونی نزیک رووبارەکان ژێرئاو کەوتوون.
هەر بەهۆی زریانەکەوە، کارەبای ملیۆنان ماڵ
و شوێنی بازرگانی بڕاوە و بەشێکی زۆری رێگاوبانەکان ژێرئاو کەوتوون، جگە لەوەی تۆڕەکانی
پەیوەندیشی لە چەند ناوچەیەک پەکخستووە و هەزاران دار لە رەگەوە هەڵکەنراون.