سەردێڕ:

راگەیەندراوی کۆبوونەوەی هاوبەشی ئەنجومەنی وەزاریی بۆ ئابووری و ئەنجومەنی ئابووری هەرێم

PM:11:11:09/09/2024

5044 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ماوەی دوو ڕۆژی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزاریی بۆ ئابووری و ئەنجومەنی ئابووری هەرێم کۆمەڵێک بابەتی جێی بایەخی هاوبەش لە نێوان حکومەتی فیدراڵ و هەرێم لە کەشێکی ڕاشکاوانە و ئەرێنیدا تاوتوێ کران.


وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بڵاویکردووتەوە، هەندێک لە تەوەری کۆبوونەوەکان بڕیاری هەنووکەییان لەبارەوە درا و ئەوانی تریش ڕاسپاردە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدرال کرا، و جەخت لە بەردەوامبوونی گفتوگۆکان كرا بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسانەی کە پێویستیان بە کۆبوونەوە و دیداری زیاتر هەیە.

راگەیەندراوی کۆبوونەوەی هاوبەشی ئەنجومەنی وەزاریی بۆ ئابووری و ئەنجومەنی ئابووری هەرێم

وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاوی کردەوە، لە ماوەی دوو ڕۆژی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزاریی بۆ ئابووری و ئەنجومەنی ئابووری هەرێم کۆمەڵێک بابەتی جێی بایەخی هاوبەش لە نێوان حکومەتی فیدراڵ و هەرێم لە کەشێکی راشکاوانە و ئەرێنیدا تاوتوێ کران.

وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بڵاوی کردووتەوە، هەندێک لە تەوەری کۆبوونەوەکانی نێوان ئەنجومەنی وزاریی بۆ ئابووری و ئەنجومەنی ئابووری هەرێم بڕیاری هەنووکەییان لەبارەوە درا و ئەوانی تریش ڕاسپاردە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدرال کرا، و جەخت لە بەردەوامبوونی گفتوگۆکان كرا بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسانەی کە پێویستیان بە کۆبوونەوە و دیداری زیاتر هەیە.

ئەوەش خراوەتە روو، ئەنجومەنی وەزاریی بۆ ئابووری بڕیاریدا بە پێشکەشکردنی ڕاسپاردەیەک بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ بۆ ئاڕاستەکردنی وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ چارەسەرکردن و ناردنی مووچە راگیراوەکانی هەرێم، ئەوانەی بە هۆی تەواونەکردنی بایۆمەتری دوورخرابوونەوە.

باس لەوەش کراوە، لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی هەندێک پرسی پەیوەندیدار بە رۆژنامەی کشتوکاڵی، مۆڵەتی هەناردە و هاوردەکردن، مۆڵەتی کارگەکان، تۆمارکردنی کۆمپانیاکان، پۆلێنکردنی بەڵێندەران، دەروازە سنوورییەکان، گومرگ، دۆسێیەی نەوت و وزە و کەرتی بانکی گفتوگۆ کرا.

ئاماژە بەوەش کراوە، راسپاردەیەکی دیکەی ئەنجومەنی وەزاریی بۆ ئابووری ، بەردەوامبوونی کارکردنی لیژنە هاوبەشەکانی نێوان وەزارەت و کەرتە پەیوەندیدارەکانە بۆ تەواوکردنی ئەو ئەرکانەی پێیان سپێردراوە لە پێناو گەیشتن بە لەیەکتێگەیشتنی هاوبەش کە لە بەرژەوەندی هەموو هاووڵاتییانی عێراقدا بێت.

ئەوەش هاتووە، ئەنجومەنی وەزاریی پێشنیاری ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی تایبەت و لە ئاستێکی باڵادا دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دۆسێیەکان نەوت و وزە و دەروازە و سنوورییەکان و گومرگ.

ئەوەش لە کاتێکدایە، دوو رۆژە ئەنجومەنی وەزاریی بۆ ئابووری و ئەنجومەنی ئابووری هەرێم لە گفتوگۆدان و یەکێک لە سەرەکیترین تەوەری گفتوگۆکە مووچە بوو و تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق داوای لە هەرێم کردووە لیستێکی بێ کێشەی مووچە ئامادە بکەن و بە زووترین کات، بەڵام هەرێم تا ئیستا لیستەکەی ئامادە نەکردووە.

بەپێی زانیارییەکان، دەسەڵاتدارانی هەرێم دەیانەوێت تا کاتی هەڵبژاردن بەبێ کێشە مووچە دابەش بکرێت و دواتر دەست بکەنەوە بە دروستکردنی کێشە لەبەردەم مووچەدا و بە پێچەوانەی بەغداوە بەدوای چارەسەرێکی کۆنکرێتییەوە نین بۆ مووچە.


 













گەلەری