PM:11:04:09/09/2024
1240 جار خوێندراوەتەوە
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمان ڕایگەیاند، بە ئەلیکترۆنیکردنی پارەدان سودێکی زۆری بە کەرتی بانکی عێراق گەیاندوە. وتیشی، بۆ ڕێگری لە قاچاخچێتی مامەڵە داراییەکان دەکەن بە ئەلیکترۆنی.
مستەفا گەڕعاوی ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بە ئەلیکترۆنی کردنی پارەدان لە عێراق سودێکی زۆری بە کەرتی بانکی عێراق گەیاندووە، بەتایبەت کە ئەو شێوازە لە پارەدان دەستاودەستکردنی دراوی کاغەز ناهێڵێت و بەمەش بەرهەم هێنانی دراوی کاغەز کەم بووەتەوە و تێچوەکەشی گەڕاوەتەوە بۆ حکومەت.
ئاماژەی
بەوەش کردووە، پارەدانی ئەلیکترۆنی وایکردووە پارەی نەختینە کۆنتڕۆڵ بکرێت و پارەکانی لە ماڵی هاوڵاتیانەوە بۆ بانکەکان
گواستوەتەوە. ئەمەش وەبەرهێنان و دەستاودەست کردنی پارە لە پڕۆسەی ئابووریدا چالاک
دەکات.
ئەمەش
دوای ئەوە دێت مستەفا ئەکرەم حەنتووش توێژەری کاروباری دارایی و بانکی راگەیاند،
پارەدانی ئەلیکترۆنی دەستکەوتی زۆر گەورەی بەدەستهێناوە، بەشێوەیەک لە ماوەى چوار
ساڵى رابردوودا پارەدانی ئەلیکترۆنی لە عێراق بۆ زیاتر لە ١٨ ترلیۆن دینار بەرزبووەتەوە.