سەردێڕ:

بانکی ناوەندی بەردەوامە لە بەرزکردنەوەی خستنە رووی دراو؛ بۆچی نرخی دۆلار لە بەرزیدا جێگیرە؟

PM:02:09:09/09/2024

1584 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی فرۆشی بانکی ناوەندی دابەزینی بەخۆیەوە بینی بۆ خوار ٢٥٠ ملیۆن دۆلار، ئەمڕۆ جارێکی دیکە بانکەکە زیاتر لە ٢٥١ ملیۆن دۆلاری بە شێوەی کاش و حەواڵە خستە روو، بەڵام بەهۆی خواستی زیاتری ناوخۆ لەسەر دۆلار، هێشتا نرخی دۆلار لە بەرزیدا ماوەتەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ناوەندی عێراق لە رێگای سەکۆی ئەلیکترۆنی خستنە رووی فرۆشی دراوی بیانی بە بانکە رێگەپێدراوەکان و گەشتیاران و بازرگانان بڕی ٢٥١ ملیۆن و٣٥١ هەزار و ٩٧٦ دۆلاری بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە خستووەتە روو.

هاوکات لەو رێژە دۆلارەی کە فرۆشراوە، بڕی ٢٤١ ملیۆن و٥٠١ هەزار و ٩٧٦ دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی بە بازرگانان و کۆمپانیا بیانییەکان فرۆشراوە، بڕی ٩ ملیۆن و٨٥٠ هەزار دۆلاریش بەشێوەی کاش فرۆشراوە.

بانکی ناوەندی ماوەی شەش مانگە بەردەووامە لە بەرزکردنەوەی ئاستی فرۆشی کاش و حەواڵە بەڵام بە تێکڕا ئاستی فرۆشی رۆژانە لە نێوان مانگی شوبات بۆ مانگی ئاب ٢٣٩ ملیۆن دۆلاربووە، لەکاتێکدا ئاستی فرۆشی رۆژانەی ساڵی رابردوو ١٩٨ ملیۆن دۆلار بووە.

لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی فرۆشی دۆلار بە بازرگانان نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم وعێراق دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی سیستمی چاکسازی و داڕشتنەوەی پلانی بانکەکان ئەو کاریگەریەی نییە بەهۆی ئەوەی ئاستی فرۆش بەشێوەی کاش بەراورد بە پێویستی ناوخۆ بەرێژەی ٤٥٪ کەمترە ئەوەش وایکردووە نرخی دۆلار بۆ ئەمڕۆ لە نێوان ١٤٩ هەزار بۆ ١٥٠ هەزار دینار بێت.













گەلەری