تیشکی خۆر تەنها سەرچاوەی رووناکی سروشتی نییە بەڵکو بەهێزکەری باری دەروونییە و رۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە بەرەوپێشبردنی تەندروستی دەروونی، بەردەوام بەرکەوتنی تیشکی خۆر دەتوانێت کاریگەرییەکی زۆری لەسەر باری دەروونی و ئاستی وزە هەبێت.
بەپێی ماڵپەڕی " The Times of India" تیشکی خۆر چەندین کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەندروستی جەستە و دەروون دروست دەکات.
سوودەکانی بەرکەوتن
بە تیشکی خۆر لەسەر تەندروستی دەروونی:
١. ئاستی سیرۆتۆنین بەرز دەکاتەوە، کە گواستەرەوەیەکی
دەمارییە باری دەروونی رێک دەخات و دەتوانێت ئارەزووی خواردن کۆنتڕۆڵ بکات هەروەها
یارمەتیدەرە بۆ هەستکردن بە دڵخۆشی، بەرکەوتنی تیشکی خۆر هاندەری مێشک دەبێت بۆ دەردانی
زیاتری سیرۆتۆنین، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی باری دەروونی و کەمبوونەوەی مەترسی
تووشبوون بە خەمۆکی و دڵەڕاوکێ.
٢. بەرکەوتن بە تیشکی خۆر یارمەتی رێکخستنی کارەکانی
جەستە دەدات بە ناردنی سیگناڵێک بۆ مێشک، ئەمەش کاتی خەوتن و باری دەروونی و ئاستی
وزە رێک دەخات، لە هەمان کاتدا ئاستی فشار کەم دەکاتەوە.
٣. تیشکی خۆر سەرچاوەیەکی سروشتی ڤیتامین-دی کە زۆرجار بە ڤیتامین-دی ناو دەبرێت بۆ زۆرێک لە کارەکانی جەستە پێویستە،
لەوانەش بەرەوپێشبردنی تەندروستی مێشک، کەمی ئاستی ڤیتامین -دی پەیوەندی بە خەمۆکی
و تێکچوونەکانی تری باری دەروونییەوە هەیە.
٣. چێژوەرگرتن
لە تیشکی خۆر رێگەت پێدەدات پەیوەندیت لەگەڵ سروشتدا هەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی
ئاستی هۆشیاری و کەمکردنەوەی فشاری دەروونی، رۆیشتن لە دەرەوە یان دانیشتن لە ژێر
خۆردا دەتوانێت لە بەرامبەردا کاریگەرییەکی هێورکەرەوە دروست بکات، ئاستی کۆرتیزۆڵ
و دڵەڕاوکێ کەم بکاتەوە.