سەردێڕ:

نرخی نەوت لە نزمیدا جێگیرە

AM:08:19:08/09/2024

1176 جار خوێندراوەتەوە

دابەزینی نرخی نەوت بەهۆی بڕیارەکانی ئۆپیک پڵەس و ناکۆکییەکانی لیبیا بەردەوامە و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧١ دۆلار و شەش سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی لە نزمیدا جێگیرە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە ٦٧ دۆلار و ٦٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و هاوشێوەی نەوتی برێنت نرخەکەی جێگیرە.

ئەو دابەزینە لەپڕەی نرخی نەوتی برێنت، نزمترین ئاستییەتی لەماوەی نۆ مانگی رابردوودا، کە هۆکارەکەشی بۆ ئەو گرژی و ناکۆکییە سیاسییانەی بەندەرەکانی لیبیا دەگەڕێتەوە لەسەر هەناردەکردنی نەوت و چاوەڕوانییەکان بۆ چارەسەربوونی ئەو گرفتانە و بەهۆی ئەو ناکۆکییە سیاسییانەی لە هەناردەکردنی نەوتدا هەیە لە بەندەرەکانی لیبیا، رۆژی چوارشەممەی هەفتەی رابردوو، هەناردەی نەوتی لیبیا وەستا و بەهۆی ئەو مەترسیانەشەوە بەشێوەیەکی گشتی خواست لەسەر نەوت کەمبووەتەوە و بەو هۆیەشەوە نرخی نەوت رووی لە دابەزین کردووە.

هاوکات،ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئۆپێک پڵەسەوە باسى لەوە کردوە، رێکخراوەکە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە تاوتوێی دواخستنی بەرزکردنەوەى ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت دەکات.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم بڕیارە بەهۆی دابەزینی نرخی سەرچاوە سروشتییەکانەوەیە بەتایبەتی نەوت، ئەمەش بە پێشبینییەکان بۆ لاوازبوونی ئابوری جیهانی بەتایبەتیش مامەڵە بازرگانییەکانی وڵاتی چین کە بە یەکێک لە گەورەترین وڵاتی هاوردەکاری نەوت دادەندرێت.

ئەمەش دوای ئەوە دێت هەفتەی رابردوو، ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت بڕیاری دا، لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ١٨٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بکات.













گەلەری