سەردێڕ:

ئەفریقا؛ لەمساڵدا بەهۆی لافاوەوە نزیکەی ملیۆنێک کەس ئاوارە بوون

PM:05:55:07/09/2024

964 جار خوێندراوەتەوە

میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، لە ئەنجامی بارانبارینی بەخوڕ و دروستبوونی لافاو لە سێ وڵاتی رۆژئاوای ئەفریقا نزیکەی یەک ملیۆن کەس ئاوارە بوون و نزیکەی ٥٠٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.


ئەمڕۆ شەممە، میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، لە سەرەتای مانگی حوزەیرانی ئەمساڵەوە، لە ئەنجامی بارانبارینی بەخوڕ لافاوێکی توند لە وڵاتانی نەیجەر و نەیجیریا و مالی لە رۆژئاوای ئەفریقا دروست بوو، کە زیانی گیانی و ماددی زۆری لێکەوتەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، بەپێی ئامارەکان، لە نەیجەر زیاتر لە ٦٤٩ هەزار کەس، لە نەیجیریا ٢٢٥ هەزار کەس، لە وڵاتی مالیش ٧٣ هەزار کەس کە زیاتر لە ٥٠٪ـیان منداڵن ئاوارە بوون.

باس لەوەش کراوە، بەهۆی لافاوەکەوە لە وڵاتی نەیجەر ٢٧٣ کەس و لە نەیجیریاش ٢٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە، جگە لەوەی زیاتر لە ١١٥ هەزار هێکتار زەوی کشتوکاڵیش زیانی بەرکەوتووە.













گەلەری