سەردێڕ:

چۆن دۆخی دەروونی دەبێتە هۆی نەخۆشی یان مردن؟

AM:11:37:07/09/2024

2384 جار خوێندراوەتەوە

سەرەتا با لە چیرۆکی پزیشکە نەمساییەکە " ڤیکتۆر فرانکڵ" دەست پێبکەین، کە لە یەکێک لە کەمپەکانی نازییەکان لەگەڵ هاوڕێیەکیدا دەستگیر کرابوو، بەپێی سەرچاوەکان باس لەوە کراوە کە هاوڕێکەی فڕانکڵ خەونێک دەبینیت و لە خەونەکەیدا پێی دەڵێن کە ڕۆژی ٣٠ی ئازار جەنگ کۆتای پێدێت و زیندانییەکانیش ئازاد دەکرێن.


ڤیکتۆری پزیشک باس لەوە دەکات، هاوڕێکەی زۆر بە هیوا بووە و پێی وابووە کە خەونەکەی دێتە دی، بەڵام کاتێک ڕۆژ لەدوای ڕۆژ جەنگەکان زیاتر و زیاتر بەردەوام دەبوون تا گەیشت بەوەی بارودۆخەکە بەرەو خراپتر بڕوات، هیچ هیوایەک نەبوو کە زیندانییەکان ئازاد بکرێن.

بەڵام لە ڕۆژی ٢٩ی ئازاردا هاوڕێکەی فرانكل نەخۆش دەکەوێت و ڕۆژی دواتر تووشی وڕێنە و بێهۆشی دەبێت، پاشان لە ٣١ی ئازاردا گیان لەدەست دەدا.

ئەوەش دەبێتە جێگەی پرسیاری فرانکڵ و دواتر لەو بارەیەوە دەست دەکات بە نووسینی پەرتووکێک بەناوی " Man’s serach for meaning"، تێیدا ئاماژە بەوە دەدات کە هاوڕێکەی تووشی نەخۆشییەک هاتووە کە لەناو کەمپەکەدا بوونی هەبووە.

بەڵام هۆکاری مردنەکەی گەڕاندەوە بۆ ئەو بارودۆخەی کە تێیدا بووە و هیوای بە ئازادی هەبووە،بەڵام کاتێک دەزانێت ئازاد نابێت تووشی بێهیواییەکەی زۆر و خەمۆکیەکی قوڵ دەبێت و ئەو هەستەش وای لێدەکات کە بەرگری لەشی کەمببێتەوە و نەخۆشییەکە بەسەریدا زاڵ دەبێت.

کەواتە پەیوەندیەکی بەهێز لە نێوان دەروون و جەستەدا هەیە

کاتێک کەسێک دووچاری تووڕەبوون یاخود ترسێکی زۆر دەبێت، بۆ نموونە کاتێک کەسێک لە دارستاندا مارێک دەبینێت، یاخود لە کاتی تاقیکردنەوەدا پرسیارێکی تێدایە کە هەرگیز نەیبینیووە، ئەوا ئەو کەسە هەست بە ئارەق کردنەوەیەکی زۆر و هەناسە بڕکێ و هەروەها زیادبوونی لێدانی دڵ دەکات، لە ئەنجامدا بە ڕێژەیەکی زۆر هۆرمۆنی ئەدریناڵین دەڕێژێت، ئەمە بارودۆخێکی کاتییە و دواتر نامێنێت.

بەڵام ئەگەر ئەو بارودۆخە هەروا لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و گرژبوونی دەمارەکان بەردەوامبێت سەرئەنجام کاردەکاە سەر دەروونی، ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە سیستمی بەرگری جەستەی لاواز ببێت و خڕۆکە سپیەکانی خوێنیش توانای بەرگریکردنیان نامێنێت.

دەتوانن سەردانی لاپەڕەی فەرمی Dr.XYZ بکەن بۆ بینینی بابەتی زیاتری بەسوودی تەندروستی 













گەلەری