سەردێڕ:

سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا بۆ تاوتوێکردنى شەڕى ئۆکرانیا و غەززە سەردانى ئەمریکا دەکات

AM:10:57:07/09/2024

1468 جار خوێندراوەتەوە

بۆ تاوتوێکردنى شەڕى ئۆکرانیا و غەزە، سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا سەردانى ئەمریکا دەکات و لەگەڵ جۆ بایدن کۆدەبێتەوە.


کارین جان وتەبێژى کۆشکى سپى رایگەیاند، بڕیارە رۆژى ١٣ى ئەم مانگە کە دەکاتە رۆژى هەینى داهاتوو، کییەر ستامەر سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا سەردانى ئەمریکا بکات و لە کۆشکى سپى لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆک وەزیرانى ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.

وتیشى، بایدن و ستامەر گفتوگۆ دەکەن سەبارەت بە پشتیوانیکردنى ئۆکرانیا لە شەڕى دژ بە روسیا و دوایین پەرەسەندنەکانى شەڕى غەززە، لەگەڵ کارکردن بۆ دڵنیابوونەوە لەبارەى سەرکەوتنى هەوڵەکان بۆ ئازادکردنی بارمتەکان و راگەیاندنی ئاگربەست و کۆتاییهێنان بەشەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس.

ئاماژەى بەوەشکرد، سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، گفتوگۆش دەکەن لەبارەى هێرشی گروپە چەکدارەکانى یەمەن و دڵنیاییدان لە سەلامەتى ناوچەی ئاسیا و زەریای هێمن بەڕووى بازرگانی نێودەوڵەتیدا.

ئەوە دووەم سەردانى کییەر ستارمەرە بۆ ئەمریکا لەو کاتەوەى کە بووە بە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، پێشتر و لە ١٠ی تەمموزی رابردووش بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی لوتکەی ناتۆ، سەردانی ئەمریکای کرد.













گەلەری