سەردێڕ:

دەزگایەکی ئەوروپی: هاوینی ٢٠٢٤ گەرمترین هاوین بووە لەسەر زەوی

PM:05:37:06/09/2024

2992 جار خوێندراوەتەوە

دەزگای چاودێری گۆڕانی کەشوهەوا لە ئەوروپا بڵاوی کردەوە، هاوینی ساڵی ٢٠٢٤ گەرمترین هاوینی تۆمارکراو بوو لەسەر زەوی.


ئەمڕۆ هەینی، دەزگای کۆپەرنیکۆس بۆ چاودێری گۆڕانی کەشوهەوا لە ئەوروپا بڵاوی کردەوە، مانگی تەمموزی ئەمساڵ پلەکانی گەرما بەراورد بە مانگی تەمموزی ساڵی رابردوو دابەزیون، هەروەها مانگی ئابی ئەمساڵیش هاوشێوەی مانگی ئابی ساڵی رابردوو بووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا بەراورد بە مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوو پلەکانی گەرما بەرزبوونەوەیەکی بەرچاویان بەخۆوە بینیوە، بۆیە هاوینی ساڵی ٢٠٢٤ گەرمترین هاوین بووە لەسەر زەوی.

ئەوەش خراوەتە روو، بەپێی ئامارەکان، تێکڕای پلەی گەرمی لە بەشی باکووری زەوی لە هاوینی مانگەکانی حوزەیران و تەمموز و ئابدا ١٦.٨ پلەی سەدی بووە.













گەلەری