PM:02:43:06/09/2024
1204 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریداوە بە پێشکەشکردنی پاکێجێکی نوێی هاوکاری کە خۆی لە پێداویستیی سەربازی دەبینێتەوە بە بەهای ٢٥٠ ملیۆن دۆلار بۆ ئۆکرانیا.
ئەمڕۆ هەینی، لوید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی وڵاتانی لایەنگری ئۆکرانیا لە ئەڵمانیا رایگەیاند، لەئێستادا کیێڤ هەوڵی رووبەڕووبوونەوەی پێشڕەوی هێزەکانی روسیا لە رۆژهەڵاتی وڵات و بەرپەرچدانەوەی ئەو ئۆپەراسیۆنە وێرانکەرانە دەدات کە لەلایەن مۆسکۆوە ئەنجام دەدرێن.
ئاماژەی بەوەش کرد، جۆ
بایدن سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریداوە بە پێشکەشکردنی پاکێجێکی نوێی هاوکاری کە خۆی لە
پێداویستیی سەربازی دەبینێتەوە بە بەهای ٢٥٠ ملیۆن دۆلار بۆ ئۆکرانیا.
لای خۆشیەوە، لە کۆبوونەوەکەدا
لەندەن بڕیاریدا بە واژۆکردنی گرێبەستێک بە بەهای ١٦٢ ملیۆن پاوەند بۆ ناردنی ٦٥٠
مووشەک بۆ ئۆکرانیا.
هاوکات هەر ئەمڕۆ، ڤۆلۆدیمیر
زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا داوای چەکی زیاتری لە وڵاتانی هاوپەیمان کرد کە لە ئەڵمانیا
کۆبوونەتەوە بەمەبەستی بەرپەرچدانەوەی هێزەکانی روسیا.