سەردێڕ:

کینیا؛ بەهۆی سووتانی قوتابخانەیەکەوە نزیکەی ١٧ منداڵ گیانیان لەدەستدا

AM:10:03:06/09/2024

2416 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی کینیا رایگەیاند، بەهۆی سوتانی شوێنی مانەوەی قوتابیان لە قوتابخانەیەکدا نزیکەی ١٧ منداڵ گیانیان لەدەست داوە.


ئەمڕۆ هەینی، پۆلیسی کینیا رایگەیاند، شەوی رابردوو ئاگر لە قوتابخانەی هێلساید ئەداراشا ئەکادیمی کوتووەتەوە و بەهۆیەوە لانیکەم ١٧ منداڵ گیانیان لەدەستداوە و چەندان منداڵی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.

ئەوەشی خستووەتە روو، تەرمەکان بەجۆرێک سوتاون نەتوارێت خاوەنەکانیان بناسرێتەوە و بریندارەکانیش ١٦ـیان دۆخی تەندروستیان خراپە.

باسی لەوەش کردووە، تا ئیستا هۆکاری رووداوەکە دیار نییە و بەهۆی خراپی تەندروستی بریندارەکان چاوەڕی دەکەن ژمارەی گیان لەدەستدان زیاد بکات.













گەلەری