PM:10:38:05/09/2024
1356 جار خوێندراوەتەوە
رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی رایگەیاند، بەپێی ئامارەکان، لە سەرەتای مانگی رابردووەوە تا ئێستا لە ئەنجامی بارانبارینی بەخوڕ و دروستبوونی لافاو لە یەمەن، نزیکەی ١٩٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٣٠ هەزار کەسیش زیانیان بەرکەوتووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، لە ماوەی مانگی رابردوودا لە ئەنجامی بارانبارینی بەخوڕ لافاوێکی توند چەند ناوچەیەکی جیاوازی یەمەنی گرتەوە و بەهۆیەوە زیانی گیانی و ماددی زۆری لێکەوتەوە.
باسی لەوەش کرد، بەپێی ئامارەکان، بەهۆی لافاوەوە لە یەمەن نزیکەی ١٩٠ کەس
گیانیان لەدەستدا و سەدان کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەوەشی خستە روو، هەر بەهۆی لافاوەکەوە زیان بەر ماڵی دانیشتوانی ناوچەکان
کەوتووە و چەندین کەسیش ئاوارە بوون.