سەردێڕ:

پوتین: ئامادەین دانوستان لەگەڵ ئۆکرانیا بکەین

PM:03:10:05/09/2024

2804 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی روسیا رایگەیاند، وڵاتەکەی بە یەک مەرج ئامادەیە دانوستان لەگەڵ کیێڤ ئەنجام بدات.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڤیلادیمر پوتین سەرۆکی روسیا رایگەیاند، روسیا ئامادەیە دانوستان لەگەڵ کیێڤ ئەنجام بدات لەسەر بنەمای ئەو دانوستانانەی لە بەهاری ٢٠٢٢ ئەنجامدراون، ئەگەر ئۆکرانیا رازی ببێت.

لەبارەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکاشەوە باسی لەوە کرد، دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان و سەرۆکی پێشووی ئەمریکا سنوور و سزای زۆری بەسەر روسیادا سەپاند، بۆیە پشتگیری لە کامالا هاریس کاندیدی دیموکراتەکان دەکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ٦ـی ئەم مانگەوە ئۆکرانیا هاوکێشەی جەنگی پێچەوانە کردەوە و دەستیکرد بە پێشڕەوی بۆناو خاکی رووسیا، چەندین کیلۆمەتر چوارگۆشەی لە خاکی رووسیا داگیر کردووە، کە تەواوی ناوچەی کۆرسک و بەشێکی ناوچەی بێلیگۆردی رووسیا دەکات کە دەکەونە باشووری رۆژئاوای رووسیا.

یەکشەممەی رابردووش، وەزارەتی وزەی ئۆکرانیا بڵاوی کردەوە، یەکێک لە دامەزراوەکانی وزە لە شاری خارکوڤ لەلایەن روسیاوە بۆردومان کراوە و زیانی پێگەیشتووە و فەرماندەی سوپای ئۆکرانیا رایگەیاند، پێشڕەوییەکانیان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی خاکی رووسیا بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینیوە و لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا چەند کیلۆمەترێکی دیکەیان لە کورسکی رووسیا کۆنتڕۆڵ کردووە.













گەلەری