سەردێڕ:

کەناڵى ئینگلیز؛ گۆڕستانى گەنجان و لاوانى سەرهەڵگرتوو

PM:01:13:05/09/2024

1264 جار خوێندراوەتەوە

لەپێناو بەدیهێنانی خەونی گەیشتن بە ئەوروپا، زۆر جار کۆچبەران بە گرتنەبەری ڕێگەی مەترسیدار سەرکێشی بە ژیانیانیانەوە دەکەن و لە بری گەیشتن بە ئامانجیان مەرگ چاوڕێیان دەکات.


دەریای مانش یان نۆکەندی ئینگلیزی، ئەو ڕووبەرە ئاوییەیە کە بووەتە گۆڕستانێکی کراوەی کۆچبەران، چونکە هەموو کاتێک تیایدا باکان بە خواستی کەشتی و بەلەمەکان هەڵناکەن و هەم کۆچبەران و هەم خەونەکانیشیان پێکەوە نوقم دەکات.

کەناڵی ئینگلیز پانتاییەکەی زیاتر لە ٢٠٠ کیلۆمەترە، بەڵام لە تەسکترین خاڵی نێوان شاری (کالیێ)ی فەڕەنسی و (دۆڤەر)ی بەریتانی پانتاییەکە دەبێت بە تەنیا ٣٤ کیلۆمەتر.

نوێترین قوربانی ئەم کەناڵەش لە ٣ ی ئەم مانگە بەلەمێک بە نزیکەی ١٠٠ سەرنشینەوە، لە کەناڵی ئینگلیزیی نێوان فەڕەنسا و بەریتانیا ژێرئاوکەوت.

میدیاکانی فەرەنسا بڵاویانکردەوە، لەو ڕووداوەکەدا ١٣ کۆچبەر ژێرئاوکەوتن و خنکان،١٠ ی تریش باری تەندروستیان ناجێگیرە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون، دوو کۆچبەری تر بێسەروشوێنن.

بە پێی ئامارێکی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، لەسەرەتای ئەمساڵەوە جگە لەو ١٣ کۆچبەرە، لانی کەم ٣٠ کۆچبەری تر لە کەناڵی ئینگلیزیی ژیانیان لەدەستداوە.













گەلەری